ئەندازیارەکەی حەماس کێیە کە لە قۆناغی دووەم و سێیەم داوای ئازادکردنی دەکرێت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کانوونی دووەم

عەبدوڵڵا غالب بەرغوسی سەرکردەی زیندانیکراوی حەماس
ئاڤا نیوز
حەماس داوای ئازادکردنی سەرکردەیەکی دیاری بزووتنەوەکەی دەکات کە بە "ئەندازیاری حەماس" ناسراوە و شارەزایە لە دروستکردنی تەقەمەنی، تا ئێستا 67 سزای تا هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوابەدوای ڕەزامەندیی حکومەتی ئیسرائیل لەسەر جێبەجێکردنی ئاگربەست لە غەززە و دەستکردن بە ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و دیلەکانی فەلەستینی. میدیا ئیسرائیلییەکان ناسنامەی ئەو زیندانییانەیان ئاشکرا کردووە کە بە "کەسایەتی گرنگ" وەسفی کردوون حەماس لە قۆناغی دووەم و سێیەمدا داوای ئازادکردنیان دەکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بە گوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان لە نێو ئەو کەسایەتیانەدا ئیبراهیم حامد هەیە بە "مەترسیدارترین زیندانی" دادەنرێت کە ئێستا لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستبەسەرە، بەپێی ڕۆژنامەی تایمز ئۆفی ئیسرائیل، حامد ڕووبەڕووی دووەم قورسترین سزا کراوەتەوە. فەرماندەی باڵی سەربازی حەماس بووە لە سەرتاسەری کەرتی ڕۆژئاوا و تۆمەتبارە بە کوشتنی 46 ئیسرائیلی و 54 سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە.
لەلایەکی دیکەوە: کەسایەتی دووەم عەبدوڵڵا غالب بەرغوسی-یە کە نازناوی "ئەندازیاری حەماس"ی لێنراوە، زۆرترین سزای لە جیهاندا هەیە، کە 67 سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەمەش بزانە: بە گوێرەی کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی، بەرغوسی بە یەکێک شارەزاترین ئەو کەسانە دادەنرێت لە دروستکردنی تەقەمەنی لە نێو بزووتنەوەی حەماس. لە ساڵی 2003 لە لایەن ئیسرائیلەوە دەستگیر کراوە، دوای ئەوەی بە تۆمەتی تێوەگلانی لە زنجیرەیەک هێرشدا سزا درا، لەوانە تەقاندنەوەی چێشتخانەی سبارۆ لە قودس لە ساڵی 2001 کە بووە هۆی کوژرانی 15 ئیسرائیلی و برینداربوونی 130 کەسی دیکە، بەپێی میدیا ئیسرائیلییەکان، بەرغوسی بەرپرسە لە گیانلەدەستدانی 66 ئیسرائیلی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ نەتانیاهۆ بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت دەکات
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
جارێکی دیکە ئۆتۆمبێل بە قیست دەدرێت بە مامۆستایان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن سەرجەم سکاڵاکان دژی کورسی پێکهاتەکان ڕەتدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل گردێکی ستراتیژی لە سووریا داگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند پارچە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گردێکی هەولێر دەدۆزرێنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە و جیهان سەرسام دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش زیندانی دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
30 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل گردێکی ستراتیژی لە سووریا داگیر دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ پاڵەوانێتیی جامی عەرەب بۆ تۆپی پێ دەست پێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 تشرینی دووەم
ئێران: پێشوازی لە چەکدانانی پەکەکە دەکەین






