تەیف سامی ڕەتی دەکاتەوە مانگانە 996 ملیار دینار بە یەک گوژمە بۆ مووچە بنێرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم

گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی دوێنێ تەیف سامی بە شاندی کوردستانی وتووە ناتوانێت بۆ مووچەی هەر مانگێک 996 ملیار دینار بە یەک گوژمە بنێرێت و پیشنیازێکی دیکەی هەبووە. شاندێکی وەزارەرتی دارایی عێراقیش لە هەولێرە و بۆ چەند ئەرک و ئامانجێک لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان دەستیان بە گفتوگۆ کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ شاندی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان کۆبووەوە، بڕیارە یەکشەممەی داهاتووش کۆبوونەوەیەکی دیکە هەر لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی کوردستان بکرێت بە ئامانجی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکە زانیاریی دەستکەوتووە:
٠ شاندی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک داوای 996 ملیار دیناری کردووە، تەیف سامی گوتوویەتی ناتوانێت بەو شێوازە پارە بە یەک گوژمە بنێرێت، لە عێڕاق خشتەی فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێریی کۆمەڵایەتی و مینحەی شەهیدان جیاوازە، لەسەر ئەو بنەمایەش پارە بۆ کوردستان دەنێرێت.
٠ هەر لە کۆبوونەوەکە شاندی عێراق داوای ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆی کوردستانی کردووە، وتوویانە دواتر بەپێی پێویستی خەرجییەکانی حکومەتی هەرێم پارەتان بۆ دەنێرینەوە، بەڵام شاندی کوردستان ڕازی نەبووە.
لەلایەکی دیکەوە: مووچەی خانەنشینان و هاوتاکردنی مووچەیان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە. تەیف سامی و شاندی عێراق وتوویانە ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین دەبن بە فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازییەوە ئامادەن مووچەیان هاوتای عێراق بکەن و پاداشتی خزمەتیشیان پێبدەن بەم شێوەیە:
- ئەگەر فەرمانبەرێک 25 ساڵ خزمەتی هەبێت لە عێراق لەکاتی خانەنشینبوون 12 مووچەی بەیەکەوە پێدەدرێت، ئەگەر کەمتریش بێت شەش مووچەی پێدەدرێت.
- بۆ خانەنشینانی نوێ ئەو پارەیە دەدەن، بەڵام بۆ خانەنشینانی ساڵانی ڕابردوو، ئەو بڕە پارەیان پێنادرێت و دەبێت حکومەتی کوردستان خۆی چارەسەری بکات.
خاڵی نەرێنی: سەرچاوەکەی ئاڤا دەڵێت ئەگەر ڕێککەوتنی نوێش بکرێت هیچ گەرەنتییەک نییە مووچەکانی ئەمساڵیش بەتەواوی بدرێن و هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نەبێت. لەبارەی مووچە و پاداشتی خانەنشینانیش سەرچاوەکە دەڵێت: " ئەم بەڵێنانەی شاندی عێراق تەنیا قسەیە و باوڕناکرێت جێبەجێی بکرێن، ئێستا قسە دەکەن و بڕیار دەدەن، بەڵام دواتر چەندین بیانووی بۆ دەهێنێتەوە".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە لە پێنج کەس پێکهاتووە، ئیستا بۆ چەند ئەرک و ئامانجێک لە هەولێرن و لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەستیان بە گفتوگۆ کردووە، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا کارەکانیان تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.
ئەرکەکانی شاندەکە بریتیین لە:
- پێداچوونەوە بە ناوی فەرمانبەران و هاوکاریکردنی وەزارەتی دارایی کوردستان لە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک، بۆ ئەوەی هەر تێبینییەکیان هەبێت دەستبەجێ چاکی بکەن.
- (میزان موراجەعە دەکەن کە دەکاتە تەرازووی پێداچوونەوە) واتا وردبینیکردن لە خەرجییەکانی ساڵی ڕابردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو دەکەن کە بڕیارە لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی کوردستان بۆ ئەمساڵ بڕیاری لەسەر بدرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دوای کۆبوونەوەی یەکشەممەی داهاتوو، ڕاسپاردەکان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێن و محەممەد شیاع سوودانی بڕیار دەدات بە چ شێوازێک مووچەی مانگەکانی ساڵی 2025 بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟





