
شاندی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخجەلی سەرۆکی جەهەپە
ئاڤا نیوز
بۆ دووەم جار شاندی دەم پارتی کە پێکهاتوون لە سرەی سورەیا ئۆندەر، پەروین بۆڵدان و ئەحمەد تورک دەچنەوە ئیمڕالی و چاویان بە ڕێبەری "پەکەکە" دەکەوێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە، 20-01-2025، شاندێکی دەم پارتی سەردانی وەزارەتی دادی تورکیای کرد بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ دووبارە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمڕالی.
لێدوانی فەرمی: مدیاکانی نزیک لە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025-1-22، شاندێکی دەم پارتی سەردانی دوورگەی ئیمڕالی دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆدەبنەوە و درێژە بە گفتوگۆکانی پێڤاژووی نوێی ئاشتی لە تورکیا دەدەن.
زانیاریی زیاتر: یەکەم کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان ڕۆژی شەممە، 2024-12-28، کرا و دواتر دەم پارتی ئەنجامی دیدارەکەیان بۆ ڕای گشتی خستەڕوو.
لە دیدارەکە ئۆجەلان ڕایگەیاندووە "من لێهاتوویی و ئیرادەم هەیە بۆ بەشداریی ئەرێنی پێویست لە بانگەوازەکەی ئەردۆغان و باخچەلی بۆ گفتوگۆ، چونکە سەردەم، سەردەمی ئاشتی و دیموکراسی و برایەتییە بۆ تورکیا و ناوچەکە."
لە لایەکی دیکەوە: سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە کە ئێستا لە زیندانی ئیدرنە لەسەر پرۆسەکە گوتی: لەگەڵ هەر دەستپێشخەرییەکن کە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەڵانەوە بێت و پشتگیری بانگەوازەکەی، ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەڵی دەکەن".
ئەمەش بزانە: دوێنێ سێشەممە، سرەی سورەییا ئۆندەر، ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا ڕایگەیاند، دوای دیداری دووەم کە بڕیارە ئەمڕۆ بکرێت، لە ئاییندەیەکی نزیکدا دیداری سێیەمیشیان لەگەڵ ئۆجەلان دەبێت و دوای ئەوە، نەخشەڕێگەی ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان دەخەنەڕوو.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






