سەرۆکی ئاژانسی نێوەدەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: ئێران نزیکە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کانوونی دووەم

ڕافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی وزەی ناوەکی
ئاڤا نیوز
ڕافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێوەدەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەمیانی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لە ئێستادا ئێران نزیکەی 200 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە، کە نزیکەی 90%ی ئامادەیە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.
وێنە گەورەکە: ئێران داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە گفتوگۆکانیان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەستپێبکەنەوە و مەسعود پزیشکان، سەرۆکی ئەو وڵاتەش ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ هەمان مەبەست نیشانداوە.
لێدوانی فەرمی: ڕافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێوەدەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی ڕایگەیاند:
- ئێستا ئێران نزیکەی 200 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەیە، کە نزیکەی 90% بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی دەکرێ بەکاربهێنرێت.
- ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بە ڕێژەی 60% زیادکردووە ئەمەش حەوت هێندەی ئاستی پێشوویەتی.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی پێوەرەکانی ئاژانسی نێوەدەوڵەتی وزەی ئەتۆم، ئەو ڕێژە یۆرانیۆمەی ئێران هەیەتی ئەگەر زیاتر ئەو وڵاتە پەرەی پێبدات دەتوانێت پێنج بۆمبی ئەتۆمی پێ بەرهەمبهێنێت.
باکگراوەند: ئەم پێشهاتە نیگەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوای لێکەوتەوە، چونکە پێیانوایە زیادبوونی چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم، لەلایەن ئێرانەوە مەترسین بۆ بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی و ئاسایشی ناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






