
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا لە داڤۆس
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا، جەخت لە هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە بە ئامانجی ئاسانکردنی ڕێگاکانی خۆشگوزەرانی بۆ گەلی سووریا.
وێنە گەورەکە: کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، بە بەشداریی چەندین سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان بەردەوامە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا، لە کۆڕبەندەکە بەشدارە.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ڕایگەیاند: کێشەی زۆر لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی سووریا بۆ ئێمە بە میرات ماوەتەوە، بۆیە لابردنی سزا ئابوورییەکان کلیلی سەقامگیری سووریایە، ئەم وڵاتەش نابێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک، ڕێگەش بە دابەشبوونی سووریا نادەین.
لەلایەکی دیکەوە: ئەسعەد شەیبانی داوای سزادانی سەرۆکی هەڵاتووی سووریا دەدات و دەڵێت: ئێستا بەشار ئەسەد خۆی لە مۆسکۆ حەشار داوە، پێویستە ئەو سزا بدرێت نەک گەلی سووریا.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی ڕاگوزەری سووریا لەزۆرینەی دەرفەتەکاندا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکەن، ئەو سزایانەی لەسەر ڕژێمی پێشوو سەپێنراون هەڵبگیرێن، بۆ ئەم مەبەستەش وڵاتان خوێندنەوە ئەم پرسە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






