
دیمەنی چەکدارانی هەسەدە. فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە، سەبارەت بە دانانی چەک، وەڵامی وەزیری بەرگریی ئیدارەی نوێی سووریا دەداتەوە دەڵێت "کەس ناتوانێت بە زەبری هێز چەکمان بکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ چوارشەممە، 2025-01-22، مورهەف ئەبو قوسرە، وەزیری بەرگریی دەسەڵاتی نوێی سووریا لە دیمەشق بۆ میدیاکان گوتبووی "لەگەڵ هەسەدە لە دانوستانداین و دەبێت چەکیان لێ وەربگیرێتەوە".
لێدوانی فەرمی: سایل زوبەیع، جێگری گوتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات - هەسەدە، لەبەرامبەر قسەكانی وەزیری بەرگریی سووریا بە كەناڵی "عەرەبیە"ـی گوتووە
- "بەزۆر چەكەكانمان دانانێین و دەستیش بۆ چەكەكانمان نابەین ئەگەر ئەوان چەک لە دژمان بەكارنەهێنن".
- لە گەڕی یەكەمی دانوستانەكاندا لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا گەیشتینە چەند خاڵێكی ئەرێنی و گەڕی دووەمی دانوستانەكانیش بەمزووانە دەکرێن و گەشبینن.
باکگراوند: حکومەتی نوێی سووریا بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی نیشتمانیی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایی لە گفتوگۆدایە. لەبارەی هەسەدەش، وەزیری بەرگریی سووریا دەڵێت: پێویستە بەر لە ئەنجامدانی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی کە هەموو پێکهاتەکانی سووریا لەخۆدەگرێت، هەسەدە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






