
ماکرۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دڵنیاکردەوە کە پاڵپشتیکردنی تەلئەڤیڤ یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەل بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل دژی حەماس لە کەرتی غەززە و حزبوڵڵا لە لوبنان کردووە. هاوکات ڕوبیۆ ئامادەیی ئەمریکای "بۆ هاوکاریکردن لە ئازادکردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان کردووەتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەردەوام هاوکاریی سەربازیی و ڕێککەوتنی فرۆشتنی چەک لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل واژۆکراوە.
باکگراوند: لە ڕۆژی یەکشەممە 19ـی 1ـی 2025 ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بە نێوەندگیری ئەمریکا و قەتەر و میسر ڕاگەیێنرا، بەڵام دۆناڵد ترەمپ دڵنیا نییە لە بەردەوامبوونی ئەم ئاگربەستەی نێوان ئیسرایل و حەماس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






