پێشبینی دەكرێت ئیدارەی ترەمپ كار بۆ هەڵگرتنی سزا ئابوورییەكانی سەر سووریا بكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 کانوونی دووەم

هاووڵاتییەکی سووری لەکاتی بەرزکردنەوەی ئاڵای نوێ سووریا
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەكرێت ئیدارەی نوێی كۆشكی سپی كار بۆ هەڵگرتنی سزا ئابوورییەكانی سەر سووریا بكات.
وێنە گەورەكە: دۆخی نوێی سووریا و شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە یەكێك دەبێت لە دۆسیە گرنگ و كاریگەرەكانی سەر مێزەكەی ئیدارەی ترەمپ، بەتایبەت كە هێشتا بەشێكی زۆر لە سزا ئابوورییەكانی سەر سووریا ماون، هاوكات ترەمپ دەیەوێت بە پشتیوانیكردنی ئیدارەی ئێستای سووریا، دڵی هەریەك لە وڵاتانی توركیا، سعودیە، ئیمارات و قەتەر لەخۆی ڕازی بكات، بەو پێیەی ترەمپ وەك سەرچاوەیەكی داهات لەو وڵاتانە دەڕوانێت.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووری لە داڤۆس ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، هێشتا سزاکان گەلی سووریا دەکەنە ئامانج، ئەمەش ڕێگری دەکات لە بوژاندنەوەی ئابووریی وڵات، چاوەڕێی هەڵگرتنی تەواوی سزاكانین لەلایەن گەنجینەی ئەمریکا.
لەتەنیشت ئەم بابەتەوە: پرۆفیسۆر ستیڤن هایدمان، شارەزای كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیێنێت، "ئەمریكا دركی بەوە كردووە لە غیابی بووژانەوەی ئابووری، ئاستەنگە سیاسییەكانی بەردەم ئیدارەی نوێی سووریا سەختتر دەبن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بژاردەی لابردنی سزاكانی سەر سووریا كارێكی ئاڵۆزە، بەو پێیەی یاسای سزاكانی قەیسەر لەلایەن كۆنگرێسەوە بە یاسا بڕیاری لەسەردراوە، بۆ لابردنیشی پێویستە كۆنگرێس یاسایێكی نوێ دەربكات.
چارەسەرەکان: بۆ دەربازبوون لەم ئارێشەیە، ڕەنگە ئیدارەكەی ترەمپ پەنا بۆ ڕێگەپێدانی گشتی ببات بەجێگەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای كۆن و دەرچوواندنی یاسایێكی نوێ لەماوەیەكی نزیكدا، واتە چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی پەرەپێدانی ئابووریی سووریا بدات تا ئەوكاتەی یاسایێكی نوێ بۆ لابردنی سزاكان لە كۆنگرێسەوە دەردەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
کێڵگەیەکی غازی بەسرە بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە چۆڵ دەکرێت
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
حاجیانی ئێران بە کاتی بۆ عێراق دەگوازرێنەوە و جێگیر دەکرێن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان خێراتر دەکرێت
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە بەرزبوونەوەدایە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە