ئەمریکا و میسر جەخت لە جێبەجێکردنی ئاگربەستی غەززە دەکەنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 کانوونی دووەم

گەڕانەوەی دانیشتووانی غەززە بۆ ماڵەکانیان، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە، هەر یەکە لە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا میسرییەکی بەدرعەبدولعەتی، جەختیان لە گرنگی جێبەجێکردنی تەواوەتەی ئاگربەستی غەززە کردەوە.
چی ڕوودەدات: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولعەتی، وەزیری دەرەوەی میسر ئەنجامدا، جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ڕێزگرتن لە مەرجەکانی کردەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، عەبدولعەتی جەختی لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان میسر و قەتەر و ئەمریکا کردەوە بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، هاوکات کارکردن لەسەر قۆناغەکانی داهاتووی ئاگربەستەکە.
باکگراوند: دوای 15 مانگی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، دواجار لە 15-01-2025، ئەمریکا، قەتەر و میسر کە نێوەندگیریی ئاگربەستی غەززە دەکەن، ڕازیبوونی ئیسرائیل و حەماسیان لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتە و بەندکراوەکان ڕاگەیاند، لە 19-1-2025 ئاگربەست کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






