ترەمپ داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات دانیشتوانی غەززە بگوازنەوە وڵاتەکانیان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 کانوونی دووەم

دیمەنێک لە کەرتی غەززە کە وێرانکارییەکانی ئەو کەرتە دەردەخات بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانی چۆڵکردن و ڕاگواستنی دانیشتووانی کەرتی غەززەی هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش داوایەکی لە وڵاتانی عەرەبی کردووە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە هەموو ئەو وێرانکارییەی لە کەرتی غەززە هەیە، "پاک دەکەینەوە" و ئەگەری هەیە پلانەکە کاتیی یاخوود درێژخایەن بێت.
ڕێککەوتنەتەکە بەم شێوەیە: دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پلانەکەوە دەڵێت، پێشنیازێک بۆ "پاککردنەوە"ـی کەرتی غەززە هەیە و داوا لە ئوردن و میسر و سەرجەم وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکەم، فەڵەستینییەکانی نیشتەجیێی غەززە بگوازنەوە وڵاتەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش قسەم لەگەڵ شا عەبدوڵلا، شای ئوردن کردووە بۆئەوەی بەشێک لە فەلەستینییەکانی غەززە بە پەنابەر وەربگرێت، چونکە ناوچەکە ڕووبەڕووی وێرانکاریی بوەتەوە. ترەمپ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بۆ هەمان مەبەست پەیوەندیی بە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسرەوە دەکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ترەمپ پشیوانییەکانی بۆ ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە و وەک خۆی دەڵێت، پشتیوانییەکانی واشنتن بۆ ئەوەیە بتوانێت بەرگریی لە خۆی بکات لە بەرامبەر گرووپەکانی وەک حەماس، حیزبوڵلای لوبنان و حووسییەکانی یەمەن.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی زیانەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت،'' لەوانەیە 21 ساڵی پێویست بێت بۆ دووبارە بوونیادنانەوەی غەززە، چونکە 50 ملیۆن تۆن پاشماوەی جەنگ لە ناوچەکەدا هەیە ".
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






