لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێریی خاوەن دووكانەكانی ناوبازاڕی سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە
- کوردستان
- 26 کانوونی دووەم

دیمەنێک لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ڕووناکی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فراوانکردنی تۆڕی کارەبای نیشتمانیی 24 کاتژمێری و بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیش لەوبارەیەوە هاوبەشان ئاگادار دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشانی كارەبای ناو بازاڕ لە شەقامەکانی کاوە، ئەسحابەسی، سابونکەران و ئۆرزدی دەکاتەوە لەوەی ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو 4ی ئێوارە کارەبای نیشتمانیان نابێت، بەهۆی كاركردنی تیمەكانی پێوەری زیرەك بۆ پرۆژەی رووناكی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ دەکرێت، دەبێت سەرجەم دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری.
زانیاریی زیاتر: پێوەری زیرەک بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کار دەکات، هاونیشتمانیان لەڕێگەیەوە چاودێری بەکارهێنانی کارەبا دەکەن، لەکاتی بەکارهێنانی کارەباش بەشێوەیەکی بەرزتر لەڕێژەی خۆی، ئەوا دەکوژێتەوە و دوای چەند خۆلەکێک کارەبا دێتەوە.
بۆچی گرنگە: کارەبای 24 کاتژمێری دەبێتە هۆی لابردنی هەزاران مۆلیدە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، کە کاریگەری لەسەر پاکبوونەوەی سەرتاسەریی ژینگە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





