حەماس وەڵامی پێشنیازێکی ترەمپ لەبارەی ڕاگواستنی خەڵکی غەززە دەداتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 کانوونی دووەم

نمایشی سەربازیی چەکدارانی کەتیبەکانی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازێکی چۆڵکردن و ڕاگواستنی دانیشتوانی کەرتی غەززەی خستەڕوو، بزووتنەوەی حەماس دەنگ و ڕایگەیاند، " پلانەکە پووچەڵ دەکەینەوە."
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بۆ چۆڵکردن و ڕاگواستنی دانیشتووانی کەرتی غەززەی کرد و داواشی لە وڵاتانی عەرەبی کرد کە فەلەستینییەکانی نیشتەجیێی غەززە بگوازنەوە وڵاتەکانیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند،'' هەروەک چۆن دەیان ساڵە هەموو پلانێک بۆ ئاوارەبوونی خەڵکمان پووچەڵ کردۆتەوە، گەلەکەمان ئەو جۆرە پڕۆژانەش پووچەڵ دەکاتەوە."
کاریگەری و لێکەوتەکان: بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین لەلایەکی دیکەوە ئیدانەی ئەم پێشنیازەی ترەمپی کرد و ڕایگەیاند، ئەم پێشنیازە لە چوارچێوەی هاندانی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتییە و ناچارکردنی گەلەکەمانە بۆ ئەوەی خاکی خۆیان بەجێبهێڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






