
ئەندامێکی هێزی ئەمنی عێراق لە دیالە. فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای دیالە یەکێک لە "ترسناکترین" بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکەن، تۆمەتبارەکە کوردە و دانیشتووی قەزای کەلاری پارێزگای سلێمانییە .
وێنە گەورەکە: عێراق بووەتە گۆڕەپانی ساغکردنەوەو ناوەندێک بۆ بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و خاڵی ترانزێتی ئەو ماددە هۆشبەرانەی لە شوێنی دیکەوە دەهێنرێنە نێو عێراق و لەوێشەوە بەرەو ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان دەنێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 12:30ـی ڕۆژی دووشەممە هێزێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکان، توانییان تۆمەتبارێکی سەرەکی ماددە هۆشبەرەکان لە دیالە دەستگیر بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتی هێزە ئەمنییەکان، تۆمەتبارەکە ناوی "ن. ف. م"ـە، لە دایکبووی 1983ـەو دانیشتووی قەزای کەلاری پارێزگای سلێمانییە. بارهەڵگرێکی لە جۆری مان مۆدێل 2011ـی پێ بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ئاماری ژمارەی بازرگانان و هەڵگرانی ماددەی هۆشبەر بۆ ساڵی 2024 لە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لەو ساڵەدا 14 هەزار بازرگان و بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئاسایشی سنوورەکان نیوەی ئارامیی عێراقە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی دەستپاکی: 8 بەرپرس لە ئاشکراکردنی سامانەکانیاندا سەرپێچییان کردووە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و لەبارەی سەرۆککۆمار بڕیار دەدات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر: خودایە عێراق لە گەندەڵکاران بپارێزە






