نزیکەی 45 هەزار فەرمانبەری سلێمانی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
- کوردستان
- 28 کانوونی دووەم

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
لە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، دوای وردبینیکردن لە فۆڕم و ناوی فەرمانبەرانی شایستەدا بۆ وەرگرتنی زەوی، فۆڕمی نزیکەی 45 هەزار فەرمانبەر دەگەڕێنرێتەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی و بەپێی زەوی بەردەست و تەرخانکراو بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی شارەوانی ناو و فۆڕمی زیاتر لە 180 هەزار فەرمانبەری سەرجەم پارێزگاکانی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەزامەندییان بگەڕێتەوە و قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان دەست پێبکات، لەو ژمارەیەش نزیکەی 45 هەزار فۆڕمیان فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەن جگە لە ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئامادەکاریمان بۆ قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی کردووە، لە سێ شوێنی سلێمانی (سۆتکە، تانجەڕۆ و تاسڵوجە) زەوی دابینکراوە، دوای گەڕانەوەی فۆڕمەکان تیروپشک بۆ دابەشکردنیان دەکەین."
لەلایەکی دیکەوە: سهربهست مهولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دەست بە وردبینیکردن بۆ وەزارەتەکانی ئەوقاف، تەندروستی، کشتوکاڵ، خانەنشینان کراوە، بەشێکی زۆری فۆرمەکانیان تەواو بووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێن و وەک قۆناغی سێیەم ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێن.
ئەمەش بزانە: لە قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە هەزار و 600 فەرمانبەر لە سلێمانی زەوییان پێدراوە، لە قۆناغی دووەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پەروەردە، ناوخۆ، خوێندنی باڵا و وەزارەتی پێشمەرگە سوودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





