
کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا بڕیارە سبەی پێنجشەممە شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا و ڕۆژی هەینی لەبارەی مووچەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: سەردانەکە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی شاندی باڵای کوردستان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەولێر دێت، کە لە کۆبوونەوەکەدا لیستی مووچە و لیستی خانەنشینان و میزان موراجەعەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو گفتوگۆیان لەسەر کرا و سەرجەمیان تەواو بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا زانیویەتی، لیستەکان بەجۆرێکن هەموو بیانووەکانی بەغدا بڕاون، بەو پێیەی شاندەکانی خۆیان بەشدار بوون لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکان.
لەلایەکی دیکە: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا کاتژمێر بڕیارە هەشتی ئەمشەو لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوەیەک لە ماڵی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق زۆرینەی پەرلەمانتاران سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا