ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا دەستنیشانکرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-29

ئەحمەد شەرع ، سەرۆککۆماری عەرەبی سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەسەڵاتی ئیدارەی نوێی سووریا وەک سەرۆکی کۆماری عەرەبی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەستنیشانکرا و دەسەڵاتی پێکهێنانی ئەنجوومەنی کاتیی یاسادانانی بۆ قۆناغی ڕاگوزەر پێدرا تا ئەو کاتەی دەستوورێکی هەمیشەیی بۆ وڵات پەسەند دەکرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێدوانی فەرمی: عەقید حەسەن عەبدولغەنی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا ڕایگەیاند: وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی وڵات لەلایەن ئەحمەد شەرع بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا ڕادەگەیێنین.هاوکات ئەرکەکانی سەرۆکایەتی کۆماری عەرەبی سووریا جێبەجێ دەکات و نوێنەرایەتی سووریا لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: عەقید حەسەن عەبدولغەنی، هەڵوەشاندنەوەی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە ڕژێمی پێشوو، بە لق و ناوە جۆراوجۆرەکانیان و هەموو ئەو میلیشیایانە ڕاگەیاند کە دایمەزراندبوون. لە هەمان کاتدا دامەزراوەیەکی نوێی ئەمنی کە ئاسایشی هاووڵاتیان بپارێزێت دادەمەزرێنین.
- هەڵوەشاندنەوەی حیزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی و حزبەکانی بەرەی پێشکەوتنخوازی نیشتمانی و سەرجەم ئەو ڕێکخراو و دامودەزگا و لیژنانە ڕادەگەیێنین و بە هیچ جۆرێک ڕێگە بە دروستکردنەوەیان لەژێر هەر ناوێکی دیکە نادرێت و دەبێت سەروەت و سامانەکانیان بگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتی سووریا.
- هەموو گرووپە سەربازییەکان و ئۆرگانە شۆڕشگێڕی سیاسی و مەدەنییەکان هەڵدەوەشێنرێنەوە و دەخرێنە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە.
- دەسەڵات بە سەرۆککۆمار دەدرێت بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنی کاتیی یاسادانان بۆ قۆناغی ڕاگوزەر تا ئەو کاتەی دەستوورێکی هەمیشەیی بۆ وڵات پەسەند دەکرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەینی بە داواکارییەکانی ئێران ڕازی بوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی 'پرۆسەی ئاشتی' لە تورکیا دەگاتە قۆناغی کۆتایی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: ئێران پابەندی ڕێککەوتن نابێت






