ئەمریکا داوا لە میسر و ئوردن دەکات ڕێگە چارەیەک بۆ غەززە بدۆزنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 کانوونی دووەم

دیمەنی وێرانکاری غەززە لەگەڵ ئاوارەبوونی خەڵکەکەی. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوا لە میسر و ئوردن دەکات بۆ پەنابەرانی غەززە چارەسەرێکی گونجاو بدۆزنەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پلانی چۆڵکردن و ڕاگواستنی دانیشتووانی کەرتی غەززەی خستەڕوو، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە میسر و ئوردن کرد فەڵەستینییەکانی نیشتەجیێی غەززە بگوازنەوە وڵاتەکانیان، بەڵام هەردوو وڵات ئەم پێشنیازەی ترەمپیان ڕەتکردەوە.
لێدوانی فەرمی: ئادەم بویلەر، ڕاوێژکاری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان ڕایگەیاند، دەبێت میسر و ئوردن ڕێگەچارەیەکی جێگرەوە پێشنیار بکەن کە پێیانوایە باشتر دەبێت ئەگەر نەیانەوێت پەنابەرانی فەلەستینی لە غەززە وەربگرن، ترەمپ کراوەیە بۆ هەر جۆرە چارەسەرێکی جیاواز، بەڵام مەرجە چارەسەرەکە ڕاستەقینە بێت.
لەلایەکی دیکەوە: عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر، ڕاگواستنی گەلی فەڵەستینی بە ستەم ناوبرد، ئاماژەی بەوەکرد بەشداریی لەو پرۆسەدا ناکەن.
باکگراوند: بەهۆی 15 مانگی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، کەرتی غەززە ڕووبەڕووی وێرانکارییەکی گەورە بووەتەوە و پلانەکەی ترەمپیش مەبەستی"پاککردنەوە"ـی کەرتی غەززەیە و ئەم ناوچەیەی بە شوێنكی وێران ناوبردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






