
دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لەلایەن لیژنەی بینینی مانگەوە لە چیای گڵەزاردەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
سبەی یەکەم ڕۆژی مانگی شەعبانە و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری نەکراوە، ڕۆژی 29ـی شەعبان لیژنەی بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی کاتەکەی دادەنیشێت.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بۆ مانگی ڕەمەزان کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕێکاری ئیداریی و شەرعی دەردەکەن و چەندین کار و چالاکی تایبەتیشیان دەبێت، لەوانەش:
-لەلایەن ئەوقافەوە 30 ئەڵقەی بەرنامەی ڕەمەزان بۆ وتاربێژان تۆمار دەکرێت و هەر ڕۆژە و وتاری وتاربێژێک بڵاودەکرێتەوە.
- لە ڕۆژی 15ـی شەعبانەوە، ڕێنمایی ئیداریی و شەرعی لەبارەی زەکات، سەرفترە و ڕێنمایی بۆ گوتاری دوای نوێژی عەسر دەردەچێت، لە ڕێنماییە ئیدارییەکانیش داخستنی خواردنگە و قەدەغەکردنی شوێنی فرۆشتنی خواردنەوە کهولییەکان دەبێت هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو.
-لە مانگی ڕەمەزاندا بە درێژایی 20 شەو چالاکی جیاواز لە مزگەوتەکان ڕێکدەخرێت بۆ بەرز ڕاگرتنی شەوانی قەدریش چالاکی دیکەیان دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی کۆمەڵکوژکردنی خێزانێکی کوردی 12 کەسی لە دێرەزوور
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆپباران بۆ سەر کۆبانێ بەردەوامە و منداڵێک شەهید بوو






