نەتەوە یەكگرتووەكان: زیاتر لە دوو هەزار منداڵی غەززە پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە
- تەندروستی
- 2025-01-31

وێنەی منداڵانی غەززە. وێنە - AA
ئاڤانیوز
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای دەكات، زیاتر لە دووهەزار و 500 منداڵی كەرتی غەززە، پێویستییان بە چارەسەری پزیشكی خێرا هەیە.
وێنە گەورەكە: دوای بەردەوامبوونی جەنگ بۆ ماوەی 15 مانگ كە دەیان هەزار کەس کوژران و بریندار بوون، لە ڕۆژی 2025-1-19، ئاگربەستی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، ماوەی قۆناغی یەكەمی ئاگربەستەكە 42 ڕۆژە، بەمەش بوار ڕەخساوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و چوونی تیمەكانی فریاگوزاری بۆ بەدەنگەوەهاتنی بریندار و نەخۆشەكان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی 'ئێكس' ڕایگەیاندووە، پێویستە فریاگوزاری پزیشكی خێرا بە هەزاران منداڵی كەرتی غەززە بگەیێندرێت، هاوكات گەرەنتی گەڕانەوەی ئەو منداڵانە بكرێت بۆ نێو خانەوادە و كۆمەڵگەی خۆیان.
زانیاریی زیاتر: گۆتێرێس ستایشی ڕۆڵی تیمی پزیشكان دەكات كە لەماوەی ڕابردوودا خۆنەویستانە كاریان بۆ چارەسەركردنی نەخۆش و بریندارەكان و گواستنەوەی تەرمەكان كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە سەرکەوتن بەسەر پەیژەکان تەمەن درێژ دەکات






