دەروازەی ڕەفەح لە غەززە کرایەوە و 50 نەخۆش گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی میسر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 شوبات

پاسی گواستنەوەی نەخۆشەکان لە دەروازەی رەفەحەوە. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دوای هەشت مانگ لە داخستنی، جارێکی دیکە دەروازەی ڕەفەح بۆ گواستنەوەی بریندارەکانی فەلەستین و هاوکارییە مرۆیی و تەندروستییەکان کرایەوە، ڕاستەوخۆ 50 نەخۆشی غەززە بۆ نەخۆشخانەکانی مسڕ گواسترایەوە و یەکەم بارهەڵگری هاوکاری تەندروستی گەیشتە غەززە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دەروازەی ڕەفەح کە لە مانگی 5ـی ساڵی ڕابردووەوە، کە هاوکارییە مرۆیی و تەندروستییەکانی پێدا دەگوازرایەوە، داخرابوو، بە ڕەزامەندی ئیسرائیل لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دووبارە کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر محەمەد زەقوت، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی غەززە گوتی: 50 منداڵ و نەخۆش لە غەززەوە بە دەروازەی ڕەفەحەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی مسڕ بۆ وەرگرتنی چارسەری پێویست.
زانیاریی زیاتر: تەندروستی غەززە داوای کردووە بەشێک لە نەخۆش و بریندارەکانی غەززە بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکانی تورکیا و قەتەڕ و ئیمارات بگوازرێنەوە.
قووڵتر: بە گوێرەی ڕێککەوتنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست کە بۆ ماوەی 42 ڕۆژە، هێزەکانی ئیسرائیل لە میحوەری فلادلیفیا دەمێننەوە، بەڵام سەرکردەکانی حەماس دەڵێن، لە قۆناغی دووەم دانووستان دەکرێت بۆ ئەوەی لە قۆناغی سێیەمی ئاگربەست "سووپای ئیسرائیلی داگیرکەر بە تەواوی لە ناوچەکە بکشێنەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





