
فڕۆکەیەکی جەنگی ئێران
ئاڤا نیوز
ژەنەڕاڵێکی سوپای ئێران دەڵێت، هێزەکانیان ئامادەن بۆ هەر مەترسییەک بۆ سەر وڵاتەکەیان و بەم نزیکانەش هێزی ئاسمانی ئێران پەردە لەسەر دوو دەستکەووتی نوێ لادەبات.
وێنە گەورەکە: لەمیانی سەردانێکیدا بۆ بنکەیەکی ئاسمانی لە شاری بیرجەند لە ڕۆژهەڵاتی ئێران، ژەنەراڵ حەمید وەحیدی، ئاماژەی بەوەدا کە هێزی ئاسمانی ئێران بە سیستەم و تەکنەلۆژیای جیهانی بنیاتنراوە و هێزەکانیان ئامادەن بۆ هەر مەترسییەک بۆ سەر وڵاتەکەیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە فرۆکەی قاهر (فەتحکەر) کە لە کانوونی دووەمی 2024 تاقیکرایەوە و پێشکەووتنەکانی فرۆکەکە ئومێد بەخشن بۆ هیزی ئاسمانی وڵاتەکە، وەحیدی ئەوەی نەشاردووەتەوە کە وڵاتەکەی بەم نزیکانە دوو فرۆکەی دیکەی نوێ دەخاتە خزمەتی هێزی سەربازی وڵاتەکەی.
بابەتە ستراتیژییەکە: دوای پاشەکشەی ئێران لە لوبنان و سووریا، وە هێرشی بەردەوام بۆ سەر چەکدارە حوسییەکان لە یەمەن، ترسی ئەو وڵاتە لە هێرشی راستەوخۆی ئیسرائیل و وڵاتانی هاوپەیمانی بەشێوەیەکی راستەوخۆ بۆ سەر وڵاتەکەی لە زیادبوون دایە، ئێران هەوڵدەدات هێزەکانی خۆی تۆکمە بکات و ئامادەیی وەڵامدانەوەی خێرای هەر مەترسی و هێرشێکی لەناکاوی هەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






