
شەرڤانێکی هەسەدە بە چەکەوە. وێنە - ڕاگەیاندنی هەسەدە
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا دووپاتی دەکاتەوە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) ئامادەیی هەیە بۆ کۆکردنەوەی چەک لە چوارچێوەی دەوڵەت، بەڵام هەردوولا بۆچوونی جیاوازیان دەربارەی هەندێک وردەکاری هەیە.
وێنە گەورەکە: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "سووریا" ئەنجامدا و چەند پرسێکی خستەڕوو، جەختی کردەوە ئەوان کاردەکەن لەپێناو پێکهێنانی سوپایەکی نیشتیمانی بۆ سەرجەم سوورییەکان.
لێدوانی فەرمی: ئەحمە شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا وتی:
• هەمووان جەخت لەسەر یەکگرتوویی سووریا دەکەنەوە و دابەشبوون یان جیابوونەوە لە هەر پارچەیەک ڕەتدەکەنەوە، گفتوگۆ لەگەڵ هەسەدە بۆ چارەسەرکردنی مەلەفی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەئارادایە.
• هەسەدە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ کۆکردنەوەی چەک لە چوارچێوەی دەوڵەت، بەڵام بۆچوونی جیاواز لەسەر چەند وردەکارییەکەدا هەیە.
• کۆنتڕۆڵکردنی چەک و کۆکردنەوەی لە چوارچێوەی دەوڵەت لەکارە لەپێشینەییەکانمانە، پێشتر سوپای سووریا دڵسۆزی بۆ بنەماڵەیەکی دیاریکراو بوو، ئەمڕۆ کاردەکەین بۆ پێکهێنانی سوپای نیشتیمانی بۆ سەرجەم سورییەکان.
• شەرع وتیشی؛ شەڕی ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد لە ماوەی 11 ڕۆژدا، دەرئەنجامی پێنج ساڵ پلاندانانی ورد بوو لە ئیدلب.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیدارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا ڕۆژی 29ـی مانگی ڕابردوو، ئەحمەد شەرعی وەکو سەرۆککۆماری سووریا دیاریکرد.
باکگراوند: ڕۆژی 2024-12-08، دوای 11 ڕۆژ لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی، دەستەی تەحریرولشام و چەندین گرووپی چەکداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






