موسا ئەحمەد، تاوانبار
ئاڤا نیوز
ئاسایشی گشتیی سووریا لە پارێزگای تەرتوس تاوانبارێکی مەترسیداری دەستگیرکرد کە لە سەردەمی حکومڕانی بەشار ئەسەد تاوانی قێزەونی بەرامبەر خەلكی سووریا کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی سووریا ڕایگەیاند:
- ئاسایشی گشتیی سووریا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای زانیاری گشتیی سووریا لە پارێزگای تەرتوس تاوانبار موسا ئەحمەد خەلیفەیان دەستگیرکردووە کە بەهۆی تاوانەکانییەوە نازناوی شەمشەمەکوێرەی لێنراوە.
- شەمشەمەکوێرە بەناوبانگەکەی سووریا تاوانی قێزەونی بەرامبەر گەلی سووریا کردووە و لە کاتی دەستگیرکردنی ژمارەیەک چەکیش دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی سووریا دەڵێن، لەسەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەد موسا ئەحمەد سزای خەڵکی داوە، بە زیندوویی ئەندامی جەستەی خەڵکی بە چەقۆ بڕیوە و دەستدرێژی کردووەتە سەر کچ و ژنانی سووریا، هەروەها ڤیدیۆی تۆمارکردوون و تەنانەت جگەرەی بە زمانی ئەو کەسانە کوژاندووەتەوە کە دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ناوچەکانی سووریا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە ئۆپراسیۆنەکان بۆ دەستگیرکردنی پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد کردووە کە دەستیان لە کوشتن و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیانی سووریا هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






