
دیمەنی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان. وێنە - KRG
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-02-05، ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی مووچەی فەرمانبەران و بودجە و ژمارەیەک تەوەری دیکە کۆببێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە کۆبوونەوەکە، مووچەی فەرمانبەران، مووچەی خانەنشینی و ڕاپۆرتی ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، هاوکات ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ و پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراق تەوەری دیکەی گفتوگۆکان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: دوای چەندین ساڵ لەبوونی گرفت لە بەردەم ناردن و نەناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، هەولێر و بەغدا گەیشتنە ڕێککەوتن، دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەش، وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵەکانی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپیکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕێکەوتی 2025-02-02، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستاندا، هاوکات دوێنێ سێ شەممە، بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن و 332 هەزار و 759 دینار بۆ مووچەی مانگی یەک خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆش دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






