
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا
ئاڤا نیوز
بە بۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆكی ئەمریكا، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، دوو ئامێری پەیجەر كە یەكێكیان بە زێڕ ڕووپۆش كراوە، بە دیاری دەداتە دۆناڵد ترەمپ.
بڵاوكراوەی فەرمی: كەناڵ 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل وەک یەکەم سەرۆك لەسەر ئاستی جیهان، سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای كرد دوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی ئەمریكا، لەنێو کۆشکی سپی نەتانیاهۆ پەیجەرێکی بە ئاڵتوون ڕووپۆشکراو و پەیجەرێکی ئاسایی کردە دیاری بۆ دۆناڵد ترەمپ.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چاودێران پێیان وایە كە ئەمە بابەتێكی هەر وا سادە و ڕووكەش نییە، بەڵكو مانایەكی قووڵی بۆ پەیوەندیی نێوان ئیسرائیل و ئەمریكا و پاڵپشتیی نەتانیاهۆ بۆ ترەمپ هەیە، هەروەها ئاماژەن بۆ شانازیكردنی هەردوولا بۆ سەركەوتنی نهێنیترین ئۆپەراسیۆنی مۆساد كە تەقاندنەوەی پەیجەرەكانی دەستی چەكدارانی حیزبوڵڵایە. چاودێران:
باكگراوند: ڕۆژی 18ی 9ی ساڵی ڕابردوو، هەزاران ئامێری پەیجەر كە لەدەست چەكدارانی حیزبوڵڵا بوون لە لوبنان تەقینەوە و نزیكەی 30 كەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە سێ هەزار كەسی دیكەش بریندار بوون هەر زوو ڕاگەیێنرا كە دەزگای هەواڵگریی مۆساد لەپشت كردەوەكەیە، ئەوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ئەم كارەی مۆسادی ئیسرائیلیی بە گەورەترین ئۆپەراسیۆن وەسف كرد.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






