
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیاوە پێگەیشت.
وێنە گەورەکە: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی، ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سووریا (سانا) بڵاویکردۆتەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دڵخۆشی خۆی دەربڕیوە بە نەمانی ڕژێمی ئەسەد و ڕزگارکردنی گەلی سووریا، هەروەها پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ئەو هەنگاوانەی کە ئیدارەی نوێ لە ئاستی جەماوەری و سیاسیدا گرتوویانەتەبەر بە مەبەستی پاراستنی ئاشتی مەدەنی دەربڕی.
زانیاریی زیاتر: شۆڵز پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەنگاوەکانی سەرۆکی سووریا ئەحمەد شەرع لە بەڕێوەبردنی دانوستانەکان بۆ تەواوکردنی یەکێتیی خاکی سووریا بە تایبەت لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی و دڵنیایی دایە ئەحمەد شەرع لە پاڵپشتی خۆی بۆ لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر سووریا.
ئەحمەد شەرع سوپاسی هەڵوێستەکانی ڕاوێژکای ئەڵمانیای کرد کە لە ساڵانی ڕابردوودا پاڵپشتی و پێشوازییان لە پەنابەرانی سووریا کرد، هەروەها شەرع و شۆڵز کارکردنی پێکەوەییان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سووریا دووپات کردەوە و جەختیان لە پشتیوانیکردن لە پرۆسەی سیاسی سووریا و یەکێتیی و سەربەخۆیی و سەروەری خاکی وڵاتەکە کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






