
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا میزان موراجەعەی مانگی یەک، داهاتی ناوخۆ و لیستی مووچەی مانگی دوو ڕەوانەی بەغدا بکرێت.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕێککەوتن، کە تیایدا مووچەی 12 مانگی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2025 زامن کرا، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە مانگانە بەغدا 950 بۆ یەک تریلیۆن دینار بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات، ئێستا هەرێمی کوردستان دەستی بەجێبەجێکردنی ئەرک و پابەندییەکانی کردووە کە ڕادەستکردنی بەشێکی داهاتی ناوخۆ و ڕەوانەکردنی میزان موراجەعەی هەموو مانگێکە بۆ بەغدا.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیوویەتی، ئێستا وەزارەتی دارایی کوردستان سەرقاڵی میزان موراجەعە (تەرازووی پێداچوونەوە)ـی مانگی یەکن، کە پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیە تەواو بێت، دواتر لیستی مووچەی مانگی 2 دوای 15ـی ئەم مانگە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لە مەرجەکانی بەغدا ئەوەیە دەبێت هەموو مانگێک تەرازووی پێداچوونەوە تەواو بێت ئینجا پارەی مانگی دوای ئەو دێت، بەپێی ئەو سەرچاوەیە هەرێمی کوردستان پاپەندی ڕێکەوتنەکەیە و لەگەڵ تەواوبوونی میزان موراجەعە، وەزارەتی دارایی بەرچاوییان ڕووندەبێت لەسەر داهاتی نانەوتی و ئەوکات بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی ناوخۆ [کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێککەوتنی لەسەرکراوە بۆ ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ] دیاری دەکرێت و دەنێردرێت بۆ بەغدا، دوای ئەویش ڕاستەوخۆ لیستی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 50%ـی داهاتی ناوخۆی مانگی یەک، لە هەفتەی ڕابردووەوە کۆکردنەوەی دەستی پێکردووە و ئاڤا زانیویەتی زیاتر لە 100 ملیار دینار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

Ava Media
Ghost
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
19 خولەک لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
ئەورووپا 210 ملیار یۆرۆی ڕووسیا بلۆک دەکات
- بزنس
- 13 کانوونی یەکەم
نرخی نەوتی عێراق گەیشتە ئاستی خوار 60 دۆلار
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت





