
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
تا دێت كاردانەوەكان لەبارەی لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین لەسەر خاكی سعوودیە فراوانتر دەبێت و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی سەركۆنەی دەكەن.
وێنە گەورەكە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، لەمیانی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: سعودیە خاکێکی زۆری هەیە، با دەوڵەتێکی فەڵەستینی لەسەر خاکەکەی دروست بکات، ئەوەش دوای لێدوانی ترەمپ، كە ڕایگەیاندبوو، كۆنتڕۆڵی غەززە دەكەن و هاووڵاتیانی بۆ ئوردن و میسڕ دەگوازنەوە. بەهۆیەوە ناڕەزایی گەورەی وڵاتانی عەرەبی لێ كەوتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەریەك لە وڵاتانی سعوودیە، عێراق، بەحرەین، قەتەر، ئیماڕات و فەڵەستین و کۆمکاری عەرەبی سەركۆنەی لێدوانەكەی نەتانیاهۆ دەكەن و بەهەموو شێوەیەك پێشنیاری دروستكردنی دەوڵەتی فەڵەستین لەسەر خاكی سعودیە ڕەت دەكەنەوە.
كاردانەوەكان چین:
- وەزارەتی دەرەوەی شانشینی عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاند: "ئامانج ئەوەیە سەرنجەکان لەسەر تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەززە لا بچێت و هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەسەر دۆزی فەڵەستین، بەرز دەنرخێنین".
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وێڕای ڕەتكردنەوەی پلانی ئیسرائیل بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین لە سعودیە، لێدوانەکەی نەتانیاهۆ بە پێشێلکردنی ئاشكرای یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەسف دەكات.
- هاوكات وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ئیدانەی لێدوانەكەی كرد و بە قسەیەكی نابەرپرسانە وەسفی كرد.
- مەحمود عەباس، سەرۆكی فەڵەستین ڕایگەیاند، پێشێلكارییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی فەڵەستین، مایەی هەڕەشەیە بۆ سەقامگیری ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتانی عەرەبی. دووپاتیشی كردەوە، هەڵوێستی سعوودیە و ئوردن و میسڕ بەرامبەر ڕاگواستنی ئاوارە فەلەستینییەكانی كەرتی غەززە نەگۆڕە.
- حكومەتی ئیماڕاتی دووپاتی دەكاتەوە، سەروەریی سعوودیە هێڵی سوورە و ڕێگە بەهیچ وڵاتێك نادەین ئەو سەروەرییە ببەزێنێت یاخود پێشێلی بكات.
- كۆمكاری عەرەبیش وێڕای سەركۆنەكردنی لێدوانەكەی نەتانیاهۆ، بە نابەرپرسانە گوزارشتی لێ كرد.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






