بەرپرسانی یەكەیەكی تایبەتی سوپای ئیسرائیل دەستلەكار دەكێشنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-04

یەكەیەكی تایبەتی سوپای ئیسرائیل- وێنە: AP
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک گەورە لێپرسراوی نێو یەكەیەكی سوپای ئیسرائیل، دەستلەكاركێشانەوەی بە كۆمەڵیان پێشكەش كردووە، ئەمەش لە ئەنجامی ناڕەزاییەكانیانە سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی بابەتە ئۆپەراسیۆنی و كەسییەكان.
وێنە گەورەكە: ژمارەیەكی زۆر لە ئەفسەر دەستلەكاركێشانەوەی بە كۆمەڵیان لە یەكەی بەرپرس لە سیستەمی زانیاريی سوپای ئیسرائیل پێشكەش كردووە، لە نێویاندا دانیال هاگاری گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل و كۆلونێل ریچارد هیچت، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بۆ كاروباری ڕاگەیاندنی بیانی.ئەمەش بەگوێرەی ژمارەیەک میدیای ئیسرائیل.
زانیاریی زیاتر: جگە لەوەش كۆلۆنێل شلومیت میلەر، كە بە كەسی دووەمی دوای "هاگاری" دادەنرێت، لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر ئەفسەری بەرپرسیار لە بەشی زانیاری سوپا دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش كردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەكەی بەرپرس لە سیستەمی زانیاری سوپای ئیسرائیل لەلایەن دانیال هاگاری وتەبێژی سوپاوە بەڕێوەدەبرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






