نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازیی لە گفتوگۆکانی نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 شوبات

گێر پێدرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا. وێنە - ماڵپەڕی UN
ئاڤا نیوز
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا دەڵێت، پێشوازیی لە کردنەوەی کەناڵی گفتوگۆ لەنێوان دەسەڵاتی نوێی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات، داوای ڕاگرتنی گرژییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی ڕاگوزەری سووریا و هەسەدە لە دوو مانگی ڕابردوو چەند جارێک دوور لە چاوی ڕاگەیاندن کۆبوونەتەوە، بەڵام لەسەر چۆنیەتی بەستنەوەی هەسەدە بە سوپای سووریا و داهاتووی ئیدارەی خۆسەر نەگەیشتوون بەڕێککەوتن.
لێدوانی فەرمی: گێر پێدرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکرد:
- شەڕ و پێکدادانەکان لە باکووری سووریا بەردەوامن و ئەوەش زیانی بە هاووڵاتیانی مەدەنیی و ژێرخانی ناوچەکانی دانیشتووان گەیاندووە.
- پێشوازیی لە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەنێوان دەسەڵاتی نوێی سووریا و هەسەدە دەکەم، هەرچەندە ئەگەر تائێستاش پێشکەوتن لە گفتوگۆکاندا بەدی نەهاتبێت.
- لەگەڵ ئەمریکا و تورکیا و هاوبەشە هەرێمییەکان پێکەوە کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک کە بتوانێت شەڕ ڕابگرێت و ئاشتی و ئاسایش بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دابین بکات.
- سوورییەکان چاوەڕێن لە ئیدارەی نوێی وڵاتەکەیاندا هەمەڕەنگی دانیشتووان ڕەچاو بکرێت.
- ترسێک هەیە کە لایەنە دەرەکییەکان دۆخی "پارچەبوون و لاوازی" لایەنەکانی سووریا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






