ڕوانگەی سووری: لە ماوەی دوو ڕۆژدا 140 جار گرێسپی و عەین عیسا بۆردومان کراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 شوبات

دیمەنی چوونی خەڵكی ناوچەکە بۆ بەنداوی تشرین. وێنە - AP
ئاڤا نیوز
لە دوای ڕوخانی بەشار ئەسەد، بۆ یەکەم جار تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە لە سێ لاوە هێرشیان کردە سەر سێ ناوچەی جیاوازی ڕۆژئاوای کوردستان.
وێنە گەورەکە: ماوەی زیاتر لە دوو مانگە تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە بەچڕی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بۆردوومان دەکەن و تا ئێستاش شەڕ لە نێوانیان دا بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە شاری عەین عیسا و گوندەکانی سارۆجە و ئیبراهیم کوردۆ و تل سەوانی ڕۆژئاوای گرێسپی یان بە چڕی بۆردوومان کردووە.
زانیاریی زیاتر: لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەی گرێسپی دا، 9 چەکداری نزیک لە تورکیا کوژران و 10 چەکداری دیکەش بریندار بوون و ژمارەیەک ئەندامی هەسەدەش بریندار بوونە.
لە لایەکی دیکەوە: میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێن، تورکیا و چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە لە دوێنێوە 140 جار گوندەکانی (مالحا، بیر حەسەن، خەسەق، دیکان، ئەل سانا، مالحا ئەلتینا، جادە، گردی سێڤێ و بەرەی پردی قەرەقۆزاق)ـیان بە چەکی قورس، تانک، موشەک و هاوەن بۆردوومان کردووە.
ڕاگەیینراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) سەبارەت بە هێرش و شەڕ و پێکدادانەکانی بەنداوی تشرین ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەمجۆرەیە:
٠ درۆنێکی خۆکوژیان لە نزیک بەنداوی تشرین خستۆتە خوارەوە.
٠ زیانی گیانی و ماددی بەر هێزەکانی هەسەدە کەوتووە.
٠ لە پردی قەرەقۆزاق ڕادارێکییان کردۆتە ئامانج.
٠ دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و هەندێک چەک.
باکگراوند: بەپێی ڕوانگەی سووری، لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگی ڕابردوو 650 کەس لە بەنداوی تشرین و دەورووبەری و پردی قەرەقۆزاق کوژراون، لەو ژمارەیەش 480 کەسیان چەکداری نزیک لە تورکیا بوونە، ئەوانی دیکەش ئەندامی هێزەکانی هەسەدە و ژمارەیەکیشیان هاووڵاتی مەدەنی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






