
شەقامی 120 مەتری لە هەولێر. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر شۆفێرانی شارەكە لە داخستنی بەشێكی شەقامی 120 مەتری ئاگادار دەكاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: بەشێك لە ڕێڕەوی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر كە ئێستا 75%ـی تەواو بووە لەگەڵ شەقامی 120 مەتری درێژدەبێتەوە، بەو هۆیەوە تیمی ئەندازیاری سەرپەرشتیی پڕۆژەكە بۆ پەڕاندنەوەی بۆرییەكە هەندێك جار بەشێك لە شەقامەكە بۆ ماوەیەكی كاتی بە هاوكاریی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ دادەخەن.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن حەمەدەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2025-02-13، بە هۆی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز، شەقامی خزمەتگوزاریی 120 مەتریی هەولێر لە گەڕەكی 32ـی پارك لە نزیك بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دادەخرێت.
- داوا لە شوفێران دەکەین هاتووچۆ بەم شەقامەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن، تا کاری هەڵەکندن و گواستنەوەی بۆریی ئاو تەواو دەبێت، دوای تەواوبوونی کارکردن، هاتووچۆ لە شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوهى كهمتر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به تهواوبوونى پرۆژهكه، كێشهى كهمئاوى له شارى ههولێر به ڕێژهى 100% چارهسهر دهبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نەدرا بە ترەمپ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاوەكوو كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشت یەكلا دەبێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندەکانی سنووری قەزای بنەسڵاوە بە دەست خراپیی ڕێگاوبانەوە دەناڵێنن
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ