تورکیا: بەم زووانە هاوپەیمانی سەربازی لەگەڵ سووریا دروست دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 شوبات

چەند سەربازێکی تورک لە ژێر ئاڵای تورکیا لە خاکی سووریا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگری تورکیا، سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی عەفرین لەلایەن هێزی نیشتیمانی سووریا ڕایگەیاند، کاری لە پێشینەمان " لە ناوبردنی تیرۆرە" پاراستنی ئاسایشی سەلامەتی سەرجەم ناوچەکانی سووریا بەبێ کەموکوڕی گرینگە، بەردەوام دەبین لە پشتیووانیکردنی برا سوورییەکانمان.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕاپۆرتی هەفتانەی چالاکییەکانی وەزارەتەکەی پێشکەش کرد، سەبارەت بەو هەواڵانەی لەسەر کۆنترۆڵکردنی عەفرین لەلایەن هێزی نیشتیمانی سووریا، رایگەیاند، کاری لە پێشینەمان " لە ناوبردنی تیرۆرە" لەم بابەتەدا لەگەڵ ئیدارەی سووریا کاردەکەین و بیرکردنەوەی هاوبەشمان هەیە، هێزە سەربازییەکانی تورکیا تا ئەو کاتەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا مەترسی بێت بۆ سەر تورکیا لە سووریا دەمێننەوە. بۆ ئەمەش چی پێویست بێت دەیکەین.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگری تورکیا، کوژرانی سەربازێکی تورکی بە ناوی عوسمان ئۆکتای لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند.
قووڵتر: عەفرین، شارێکی ڕۆژئاوای کوردستانە و لە ژێر دەسەڵاتی هێزی سووریای دیموکرات هەسەدەیە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، شەڕی نێوان گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و هەسەدە لە نزیک بەنداوی تشرین بەردەوامە، هەسەدە دەیەوێت ئەو دەستکەوتەی چەند ساڵە بەدەستی هێناوە، بیپارێزێت، لە بەرامبەردا تورکیاش هەسەدە بە درێژکراوەکانی پەکەکە دادەنێت، بە مەترسی بۆ سنووری تورکیا دەزانێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






