
وێنەیەکی دەوحە
ئاڤا نیوز
دوای کۆتایی هاتنی گەڕی شەشەمی ئاڵوگۆڕی بەرمتە و زیندانیکراوان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، بڕیارە شاندێکی ئیسرائیل لەسەر پرسی دەستپێکردن بە قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە سەردانی دەوحە بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئۆفیسی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارە سبەی شاندێکی ئیسرائیل سەردانی دوحە بکات و دەسەڵاتی ئەوە بە شاندەکە دراوە تاوتوێی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززەش بکەن.
چاوەڕوانکراوەکان: چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆبوونەوەی شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر، ڕێنمای دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست ڕابگەیەنرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەر سبەی سێ شەممە، بڕیارە کابینەی حکومەتەکەی نەتەنیاهۆ، لەسەر پرسی ئازادکردنی زیندانیکراوانی فەلەستین لە قۆناغی دووەمدا کۆبوونەوەی خۆی بکات.
قووڵتر: بڕیاربوو دوای 16 ڕۆژ چوونە بواری جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەم، قۆناغی دووەمی ئاگربەستیش دەستپێبکات، بەڵام ئیسرائیل ناردنی شاندەکەی بۆ دەوحە دواخست.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






