ئاڤا نیوز
دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 20-2-2025، دراوی ئەلیکترۆنی پای بەفەرمی لە ئێکسچەینجی OKX لیست بکرێت، ڕۆژی یەکشەممەش کە دەکاتە 23ی مانگ، نرخی بۆ دادەنرێت و کڕین و فرۆشتنی پێ دەکرێت.
پای چییە؟ ئەپێکی مۆبایلە و لەڕێگەیەوە دەتوانیت دراوێکی ئەلیکترۆنی دروست بکەیت، تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019، دەیان ملیۆ کەس لەسەر ئاستی جیهان دایانبەزاندووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترا: سەرەتا خەڵکێکی زۆر گاڵتەی بە پای دەهات دەیانگوت چۆن دەکرێت لەڕێگەی مۆبایلەوە پارە دروست بکەیت، بەڵام بیتکۆینیش هەر وابوو لەڕێگەی کۆمپیوتەرەوە دروست دەکرا (ئێستاش ماینینگکردنی بەردەوامە)، سەرەتا بە چەند سەنتێک بوو، ئەمساڵ نرخێکی مێژوویی تۆمار کرد و بەهای یەک بیتکۆین گەیشتە نزیکەی 11 دەفتەر دۆلار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان و عێراق ملیۆنان کەس پایان هەیە و کەسی وا هەیە هەزاران پای کۆکردووەتەوە. لەم دواییانەدا لە بازاڕەکانی کوردستان بەهای پێدرا، نرخی هەر پایەک لە نێوان دوو بۆ سێ هەزار دینار دەفرۆشرا. تەنانەت مۆبایل، کەرەستەی تەکنەلۆژیا، کارتی مۆبایل و کارتی ئینتەرنێتیش بە پای دەفرۆشرێت. لە سۆشیاڵ میدیا پەیج و بازاڕی تایبەتی هەیە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی کۆین مارکێت کاپ، ئێستا نرخی خەمڵێنراوی هەر پایەک گەیشتووەتە سێ دۆلار و 24 سەنت، واتا ئەگەر هەزار پایت هەبێت، سێ هەزار و 240 دۆلار دەکات. تاوەکو ئێستاش ڕوون نییە هەر پایەک لە OKX بە چەند لیست دەکرێت، دوای لیستکردنیش بەهاکەی بەرز دەبێتەوە یان دادەبەزێت.
پای چۆن دەفرۆشرێت: جگە لە ئەپی پای، ئەپی واڵێتی پای هەیە (جزدان)، دەبێت پایەکانت ویزدرۆ بکەیت و بانخەیتە سەر ئەوێ، ئینجا ئێکسچەینجی ئۆکەی ئێکس دابەزێنیت و خۆت تۆمار بکەیت. دواتر کە پای لیست کرا، دەبێت لە جزدانەکەتەوە پای بینێریت بۆ ئۆکەی ئێکس و لەوێ دەتوانین بیفرۆشیت، پارەکە دەبێتە دۆلاری ئەلیکترۆنی (USDT)، هەروەها دەتوانیت فاستپەی و ئێف ئای بی و.. هیتد لەگەڵ ئۆکەی ئێکس ببەستیتەوە و پارەکەت بە دینار لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو وەربگریت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران تووندتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ نزیکەی 50 ماڵ لە گەڕەکی بێرکۆتی نوێ بێ کارەبان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
3 کاتژمێر لەمەوپێش

باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

تابلۆیەک بە چوار ملیۆن دۆلار؛ گرانترین ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەولێرە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا دەبێتە پردی خێر؛ دایە زوهرە دوای لەدەستدانی ئاژەڵەکانی، 10 مەڕی بە دیاری پێگەیشت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ داواکارییەکەی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە جێبەجێ دەکرێن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین دەرفەت بۆ 30 هەزار مووچەخۆر
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای سۆمۆ: هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێویستی بە 125 تریلیۆن دینارە بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییە گشتییەکان






