
دیمەنی ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هۆشداریی كۆتایی بە 30 هەزار وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و زیندانیانی سیاسی دەدرێت؛ ئەوانەی تا ئێستا خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەكردووە، بەپەلە لەڕێگەی ئەو بانكانەی مووچە وەردەگرن خۆیان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی مووچەكانیان ڕانەگیرێت.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دارایی و ئابووری نووسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتەكە كردووە، داوای لێكردوون كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ تۆماركردنی سەرجەم كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە پرۆژەی هەژمار من، بەو پێیەی لە ساڵی نوێدا مووچە تەنیا لەڕێگەی هەژماری من خەرج دەكرێت و بە كاش نامێنێت.
لێدوانی فەرمی: مەحمود سەرمۆردی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی، لەڕێگەی ئاڤاوە، سەرجەم كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، جینۆسایدكراوان، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، زیندانیانی سیاسی ئاگادار كردەوە ئەوانەی تا ئێستا مامەڵەی هەژماری من ـیان تەواونەكردووە، بە زووترین كات سەردانی ئەو بانكانە بكەن كە مووچەی لێ وەردەرگن، چونكە ئەگەر خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەكەن، ئەوا ساڵی نوێ كە تەنیا چەند ڕۆژێكی ماوە، ناتوانن مووچەكانیان وەربگرن.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، تا ئێستا نزیکەی 30 هەزار کەس ماون کە خۆیان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
تابلۆیەک بە چوار ملیۆن دۆلار؛ گرانترین ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەولێرە
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
سێ داواکارییەکەی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە جێبەجێ دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تابلۆیەک بە چوار ملیۆن دۆلار؛ گرانترین ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەولێرە
17 خولەک لەمەوپێش

ئاڤا دەبێتە پردی خێر؛ دایە زوهرە دوای لەدەستدانی ئاژەڵەکانی، 10 مەڕی بە دیاری پێگەیشت
31 خولەک لەمەوپێش

عەبدولڕەزاق شەمسەدین، هونەرمەندی ناوداری هەولێر تووشی ڕووداوی شێلان بوو
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنفلۆنزای باڵندە؛ پەتایەکی نوێ و مەترسییەکی دیکە لەبەردەم مرۆڤایەتیدا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
سێ داواکارییەکەی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە جێبەجێ دەکرێن
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای سۆمۆ: هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێویستی بە 125 تریلیۆن دینارە بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییە گشتییەکان
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: سبەی 120 ملیارەکە بۆ بەغدا دەنێرین






