
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە حەفتا و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی مەکتەبی سکرتارییەت و ئەندامانی هەردوو ڕێکخراو دەکات.
پەیامی فەرمی: لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتیدا هاتووە: یەکێتیی قوتابیانی كوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، مێژوویەکی درەوشاوەیان لە خەباتی ڕێکخراوەییان و خزمەتکردنی قوتاییان و لاوان و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانیان و پەرەپێدانی تواناکانیان هەبووە. ڕۆڵێکی دیار و کاریگەریشیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، خەباتی نیشتمانیی و نەتەوەییمان، داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان گێراوە.
-یەکێتیی قوتابیانی كوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، فێرگەیەکی دەوڵەمەند و سوودبەخشی پێگەیاندنی دەیان سەرکردەی بە توانا و لێهاتووی کوردستانیش بوون و بە شانازییەوە، منیش ئەندام و کادیری قوتابیان و لاوان بووم.
-ئێستاش کە ئەم دوو ڕێکخراوە تێکۆشەرە، هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە و ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە بۆ یەکگرتنەوە، ئومێدەوارم لە کار و تێکۆشانی خۆیان لە پێناو پێشخستنی خەباتی ڕێکخراوەییان بە شێوازێکی پێشکەوتووتر کە لە ئاست پێشکەوتنەکانی ئەم سەردەمەدا بێت بەردەوام بن، هەمیشە لە بەرەوپێشچوون، پێشەنگبوون، نوێبوونەوە، داهێناندا بن. بە باشترین و پێشکەوتووترین شێوە، خزمەتی نەوەی نوێ و قوتابیان و لاوانی کوردستان بکەن. لەم ڕووەوە هەموو پشتیوانییەکی خۆمیان بۆ دووپات دەکەمەوە.
باکگراوند: لە 18ى شووباتى 1953، یەکەم کۆنگرەى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بەشێوەیەکى نهێنى لە شارى بەغدا بەسترا، هاوکات 72 ساڵ بەسەر دامەزراندنی رێکخراوی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان تێدەپەڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





