
تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لە دژی گەریلاکانی پەکەکە، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
تورکیا دەڵێت بۆ شەڕی پەکەکە و نەهێشتنی ئەو گرووپە چاوەڕوانی هاوینی ئەمساڵ بکەن، بۆ شەڕێکی یەکلاکەرەوەش دەستی بە ئامادەکاری کردووە.
چی ڕوودەدات: تورکیا ئامادەکاری دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەورە لە دژی گەریلاکانی پەکەکە لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەکان باس لەوە دەکەن بەرپرسانی تورکیا هەولێر و بەغدایان لەو ئۆپەراسیۆنە ئاگادارکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، لەگەڵ عێراق لەسەر هێڵن و ئەم هاوینە بەهیوان کێشەی پەکەکە بەیەکجاری چارەسەر بکرێت.
لێدوانی بەرامبەر: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی شەممە لەمیانی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا ڕایگەیاند، پەکەکە تەنیا کێشە نییە بۆ تورکیا و کێشەیە بۆ عێراقیش.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە دوایین سەردانیدا بۆ بەغدا و هەولێر، ئەو پەیامەی بۆ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان هێناوە کە تورکیا دەیەوێ هاوینی ئەمساڵ گورزێکی گەورە لە پەکەکە بووەشێنێ و شەڕی یەکلاکەرەوە دەکات.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی یەکشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی وتارێکی لە کۆڕبەندی ڕافیدەین لە بەغدا، پەسنی پەیوەندییەکانی بەغدا و ئەنکەرەی کرد و گوتی: لە دوای سەردانەکەم بۆ تورکیا پەیوەندییەکانمان هەنگاوی باشی بڕیوە.
چاوەڕوانکراوەکان: ئەردۆغان بەنیازە پێش هاوین سەردانی عێراق بکات و پێشوەختیش هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات.
قووڵتر: ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا دەچێتە ئەمریکا و لەگەڵ هاوتاکەی کۆدەبێتەوە، یەکێک لە مەلەفەکان باسی ئۆپەراسیۆنەکانیانە لە عێراق، لەگەڵ کڕینی چەکی نوێ و خێراکردنی ڕادەستکردنی فڕۆکەی ئێف 16.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





