لەسەر کێشەی جووتیاران دوو فەرماندەی باڵای سەربازی کەرکووک بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن
- عێراق
- 19 شوبات
جووتیارانی گوندی شەناغە لەگەڵ کۆمەڵێک کاربەدەست و سەربازی سوپای عێراق
ئاڤا نیوز
لەسەر کێشەی جووتیارانی کەرکووک، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق داوا لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکات، ڕێگە بدەن دوو بەرپرسی باڵای سەربازی بانگێشتی پەرلەمان بکرێن، بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر چوونە سەر زەوییەکانی جووتیاران لەلایەن سەربازانی سووپا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە جووتیارانی گوندی شەناغە لە سنووری کەرکووک سەرقاڵی کێڵانی زەوییەکانیان بوون بەمەبەستی داچاندنی گەنم و جۆ، هەر زوو هێزێکی سوپای عێراق هەڵدەکوتێتە سەر ئەو جووتیارانە و دەیەوێت کارەکانیان پێ ڕابگرێت، بەهۆی ئەوەی سوپا توندوتیژی بەکارهێنا، هەر زوو دەنگدانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.
زانیاریی زیاتر: لیژنەی ئاسایش و بەرگری نووسراوێکی ئاراستەی سوودانی کردووە تێیدا داوا دەکات، بۆ ڕوونکردنەوە لەسەر ڕووداوەکانی ڕۆژی دووشەممە و هەڵکوتانە سەر زەوی جووتیاران لەلایەن سوپا، هەر یەک لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق لە لیژنەکە ئامادەبن.
باکگراوند: پەرلەمانی عێراق لە 2025-01-21، دەنگیدا لەسەر هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە سەردەمی حزبی بەعسی هەڵوەشاوەو خاوەنداریەتی ئەو زەوییانەی گەڕاندەوە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان، بەڵام سوپا پابەندی ئەو بڕیارە نەبوو لە وەرزی داچاندن ڕێگری لە جووتیاران کرد کار لەسەر زەوییەکانیان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






