
بارەگای یەکێتی ئەوروپا
ئاڤا نیوز
یەكێتی ئەوروپا نیازی هەڵگرتنی بەشێك لە سزاكانی سەر سووریای هەیە، بەتایبەت لەبوارەكانی وزە و گواستنەوە و دووبارە بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە، حكومەتی قۆناغی ڕاگوزەریی سووریا پێشوازیی لەو هەنگاوە دەكات.
وێنە گەورەكە: بڕیارە ڕۆژی 24-2-2025، كۆبوونەوەی لووتكەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە بارەگای سەرەكیی یەكێتیەكە لە برۆكسڵ بەڕێوەبچێت، تەوەرێكی گرنگی كۆبوونەوەكەش، تاوتوێكردنی هەڵگرتنی سزا داراییەكانی سەر سووریایە، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە كەرتی وزە، گواستنەوە و ئاوەدانكردنەوە هەیە، ئەمە جگە لە ئاسانكاری لە بوارەكانی گواستنەوەی بانكی و بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بهگوێرهی ئاژانسی ڕۆیتهرز، ئەنجوومەنی ئەوروپا بەنیازی ئامادەكردنی ڕەشنووسێكە بۆ سنوورداركردنی سزا ئابوورییەكانی سەر سووریا بەشێوەی قۆناغبەندی، لەڕێگەی چاودێریكردنی دۆخی ئێستای ئەو وڵاتە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی ڕەوایی ڕاگرتنەكە و چاوەڕوانی فیدباكی قۆناغی ئێستای سووككردنی سزاكان دەبێت.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: چاوەڕوان دەكرێت وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لە ئایندە بیر لە هەڵگرتنی یەكجارەكی سزاكانی سەر سووریا بكەنەوە لەپێناو كەمكردنەوەی كاریگەرییە ئابوورییەكان لەسەر گەلی سووریا و هاندانی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتە.
باكگراوند: دوای هەڵگیرسانی ناڕەزاییەكانی گەلی سووریا لەدژی حكومەتی ڕووخاوی بەشار ئەسەد لە ساڵی 2011 كۆمەڵكوژی ڕژێمەکە دژ بە هاووڵاتیانی سڤیل، هەریەك لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، ئەمریكا، كەنەدا، ئوستراڵیا، سویسرا و وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی، كۆمەڵێك سزای ئابوورییان بەسەر سووریا سەپاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






