
ساتی ڕادەستکردنەوەی بارمتەی ئیسرائیلی لە لایەن حەماسەوە. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەم، بزووتنەوەی حەماس تەرمی چوار بارمتەی ئیسرائیلی ڕادەست دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەڕی حەوتەم لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەڕێوەدەچێت، ئەم جارە تەرمی بارمتەکان ڕادەست دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ''بەپێی مەرجەکانی ئاگربەست ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی چوار بارمتە ڕادەست دەکەینەوە، ئەوان لە ژیاندا بوون کاتێک بە بارمتە گیران، بەڵام بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل کوژران''.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ''سبەی ڕۆژێکی سەخت دەبێت بۆ ئیسرائیل، ئیسرائیل ماتەم دەگێڕێت و تەرمی بارمەتەکانمان وەردەگرینەوە''.
زانیاریی زیاتر: حەماس تەرمی خێزانی بیباس و تەرمی عوديد ليفشتس ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتووش تەرمی شەش بارمتەی دیکە ڕادەست دەکاتەوە.
باکگراوند: لە 2025-01-19، بە نێوەندگیری میسر، قەتەر و ئەمریکا، ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە کە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت، هەریەکەیان 42 ڕۆژ دەخایەنێت، بەڵام ئیسرائیل دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ قۆناغی دووەم دوادەخات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






