دوای دەستگیرکردنی بۆ یەکەمجار بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە غەززە دەردەکەوێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 شوبات

دەرکەوتنی حوسام ئەبو سەفیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان. وێنە - کەناڵ 13ـی ئیسرائیلی
ئاڤا نیوز
دوای دوو مانگ لە دەستگیرکردنی دوێنێ بۆ یەکەم جار بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە کەناڵی 13ـی ئیسرائیلی دەرکەوت.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە، حوسام ئەبو سەفیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان بۆ یەکەمجار دوای دوو مانگ لە دەستگیرکردنی لە کەناڵی 13ـی ئیسرائیلی دەکەوت، بڕیاریشە لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس ئازاد بکرێت.
زانیاری بەدەستهاتوو: لە چاوپێکەوتنێکدا لە کاتەی کە ئەبو سەفیە دەستگیرکرابوو ڕایگەیاند، ''من دکتۆری منداڵان بووم، تەنیا کاری مرۆڤەیاتیی خۆم کردووە چارەسەری خەڵکی سڤیلم کردووە، نازانم کە بۆچی دەستگیرکراوم''.
ئەمەش بزانە: ئەبوسەفیە، یەکێک بوو لە پزیشکە دیارەکانی کەرتی غەززە، لە یەکێک لە بۆردومانەکاندا کوڕێکی کوژرا و خۆیشی برینداربوو، بەڵام بەردەوام بوو لە چارەسەرکردنی برینداران.
پێدراوە ڕاستەکان: بڕیارە ڕۆژی شەممە، بزووتنەوەی حەماس شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات و لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل 602 زیندانی فەڵەستینی ئازاد بکات و حوسام ئەبو سەفیە یەکێک دەبێت لە ئازاد کراوەکان.
باکگراوند: لە 27ـی 11ـی ساڵی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی کەمال عەدوان کە دوایین گەورەترین نەخۆشخانەی کەرتی غەززە بوو، نەخۆشخانەکە بە تەواوی وێرانکرا لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی وەستا، دوابەدوای ئەوە سەرجەم کارمەندەکانی کە ژمارەیان 350 کەس بوو دەستگیر کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






