
پەرلەمانی عێراق- AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دادگەی فیدراڵی عێراق سکاڵاکانی پەیوەست بە کاندید بوونی شەعلان کرەیم و دانیشتنی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی یەکلاکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لەم ڕۆژانەدا کە ڕەنگە هەفتەی داهاتوو بێت پەرلەمان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی کۆببێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لایەنەکان چاوەڕوانی ڕێککەوتنی لایەنە سوننەکانن بۆ ئەوەی لەسەر کاندیدێک ڕێکبکەون.
بۆچی گرنگە: لە ڕۆژی 14-11-2023 دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا کۆتایی بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێنا، لەوکاتەوە ئەنجوومەنەکە بێ سەرۆکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی






