بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە دەریای ئیجە ژمارەیەک کۆچبەر خنکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 شوبات

بەلەمێکی کۆچبەران لە نێو دەریادا، سەرچاوە: nieman reports
ئاڤا نیوز
بەهۆی ژێر ئاو کەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و لەناویشیاندا سێ منداڵ هەیە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت کە ژمارەیەک کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش ڕزگار کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند:
- بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە نوقم بووە، بە هۆیەوە شەش کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 27 کۆچبەری دیکەشیان رزگارکراون.
- لە ناو ئەو شەش کەسەی کە گیانیان لە دەستداوە سێ منداڵی تێدابووە.
زانیاریی زیاتر: یەکێک لەو 27 کەسەی کە رزگار کراوە، بەتۆمەتی بە قاچاخبردنی ئەو پەنابەرانە دەستگیرکراوە، تاوەکو ئێستاش ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە دیاری نەکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەردەوام هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عێراق، ئێران، ئەفغانستان، پاكستان و سووریا لە ڕێگەی دەریای ئیجەوە بە نایاسایی دەرۆن بۆ ئەوەی بگەنە ئەوروپا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





