
دیمەنی چەند گەنجێک یاری سکۆیەر دەکەن. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
بەغدا شارێكی گەورەی 9 ملیۆن كەسی و پایتەختی عێراق، لەپاڵ پیسبوونی ژینگەكەی و نالەباری كەشوهەواكەی، هاوكات بە یەكێك لە هەژارترین شارەكانی جیهان لەڕووی كەمی شوێنی گشتی و گۆڕەپانی یاریكردنی منداڵان و نەوجەوانان دادەنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەنێو جەرگەی شاری بەغدا كۆمپانیایەكی هاوبەشی ئەمریكی - بەلجیكی بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیایێكی ئیتاڵی، گۆڕەپانێكی تایبەت بە یاری خلیسكانێی سەرتەختە كە لەلای خەڵكی بە سكۆتەر ناسراوە، كردۆتەوە كە یەكەم ئەزموونی لەمجۆرەیە بۆ شارەكە و هەوادارێكی زۆری ئەو یارییەی كۆكردۆتەوە.
زانیاریی زیاتر: دروستكردنی ئەو گۆڕەپانە نزیكەی مانگێكی خایاند، وەك ئەندامانی كۆمپانیای جێبەجێكار ئاماژەی پێدەكەن، گەڕان بەدوای پارچە زەوییەك بۆ ئەوەی ببێتە شوێنی ئەو یارییە سەركێشیە، هاوشێوەی خەباتێكی ڕاستەقینە دژوار بووە.
لێدوانی فەرمی: کیل ڤان ئەندامی کۆمپانیای سەرپەرشتیکار ڕایگەیاند: "گەڕان بەدوای دۆزینەوەی پارچە زەوییەکدا قورس بوو، خەباتێکی ڕاستەقینە بوو، چونکە بەغدا فەزای گشتی و ئاسانکاری بۆ منداڵان نییە. شارەکە قەرەباڵغ و پیسە و هەموو شتێک وەک هەیكەلی تەلارێكی تەواونەكراو، دەردەكەوێت"
روقیە ئەلزوبەیدی هەواداری یاری سكۆتەر سەبارەت بە کردنەوەی گۆرەپانەکە گوتی: "سەرەتا كە لەڕێی هاوڕێكانمەوە زانیم شوێنێكی وەها كراوەتەوە، ترسام لەوەی ئەو خولیایەم تاقیبكەمەوە، بەڵام ئەزموونكردنی چێژێكی تایبەتی هەیە و وزەبەخشە."
خەڵكی بەغدا كە ماوەیەكی كورتە لە شەڕ و ململانێی تائیفی و ناكۆكیە سیاسییەكان دووركەوتوونەتەوە، مەبەستیانە لەڕێگەی ئەو جۆرە دەرچانەوە كەشێكی ئارام و چێژبەخش دروست بكەن.
بیرۆكەی دروستكردنی گۆڕەپانی یاری سكۆتەر لە بەغدا لای ئەو گروپە بیانیە بۆ كاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەكانی ئەو شارە دەگەڕێتەوە لەساڵی 2019، كە بە خۆپیشاندانی تشرینی دەناسرێت، ئەوكات بەشێك لە گەنجان لە گۆڕەپانەكانی ناڕەزایی بە ئەنجامدانی چالاكی هونەری و وەرزشی جیهانیان سەرسام كرد.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان