
هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق دوای ئۆپەراسیۆنی چیای قەرەچوغ. وێنە - شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق
ئاڤا نیوز
هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە قەرەچوغ دژی چەکدارانی داعش ئەنجامدا و دەستییان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی دا گرت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 2025-02-21، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنیکیان دژی چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ ئەنجامدا. ژمارەیەک تۆنێل و پەناگەی داعش تێکشکێنران، هاوکات ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەرداگیرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ڕایگەیاند، دژەتیرۆری عێراق لە زنجیرە چیاكانی قەرەچوغ لە سنووری قەزای مەخمور، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا، توانیان 18 پەناگە و 7 تونێلی چەكدارانی داعش بڕووخێنن.
زانیاریی زیاتر: هەر لەو شوێنانەی ئۆپراسیۆنەکەی تێدا ئەنجامدرا تەرمی چەند چەكدارێکی داعش بە جێماون و چەك و تەقەمەنی و ئامێری وزەی خۆریش دەستیان بەسەردا گیراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە لە چیای قەرەچوغ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ئۆپراسیۆنەکە، هێزی پێشمەرگە بەشداری نەکردووە، تەنیا هیزەکانی دژەتیرۆری عێراق ئەرکەکەیان ئەنجامداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو كەس دەیان ملیۆن دینار لە نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەدزن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






