ئەمریکا بەکارهێنانی پاسی گشتی لە کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل قەدەغە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 شوبات

دیمەنی دوای تەقینەوەکەی وێستگەی پاس لە تەلئەڤیڤ. وێنە - ئاژانسە جیهانییەکان
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئەمریکا بڕیاری دا، پاسی گشتی لە کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل قەدەغە بکات، دوای ئەوەی تەقینەوەیەک لەنێو وێستگەیەکی پاس لە تەلئەبیب ڕووی دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل ڕایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەکانی دوێنێی تەلئەڤیڤ، دەبێت کارمەندەکانمان و خێزانەکانیان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لە سەرتاسەری ئیسرائیل خۆیان لە بەکارهێنانی پاسی گشتی و شەمەندەفەری سووک بەدوور بگرن.
زانیاریی زیاتر: دوێنێ پێنجشەممە، تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە سێ پاس لەناو وێستگەیەکی پاس لە "بات یام" و "حۆلۆن" لە نزیک تەلئەڤیڤ ڕوویدا، دوای ئەوە بۆ ماوەیەکی کاتی گواستنەوەی گشتی لە سەرانسەری ئەو وڵاتە ڕاگیران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوابەدوای ئەو ڕووداوە، سوپای ئیسرائیل هێزی زیاتری ڕەوانەی کەناری ڕۆژئاوا کرد بۆ درێژەدان بە هێرشە بەرفراوانەکانیان کە ماوەی مانگێکە بەردەوامە لە کەمپەکانی جەنین، تۆڵکەڕەم و توباس لە کەناراوی ڕۆژئاوا لە فەلەستین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






