
وێنەی دیزاینکراوی پۆندی زانکۆ. وێنە - ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
كارەكانی پڕۆژەی پۆندی زانكۆ لە بەرزاییەكانی كەسنەزان لەماوەیەكی کەمدا تەواوكرا كە دەبێتە ڕووگەیەكی گرنگی گەشتیاری و سیمایێكی جوان بەناوچەكە دەبەخشێت و ڕێگەش لە لافاو دەگرێت.
چیرۆكی سەرەكی: دوای ئەوەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2024، بەردی بناغەی پۆندی زانكۆی لە بەرزاییەكانی كەسنەزان بە تەنیشت مۆنۆمێنتی شەهیدان دانا، لەماوەی سێ مانگدا كارەكانی پڕۆژەكە تەواو بوو.
زانیاریی زیاتر: پۆندی زانكۆ لە بەرزاییەكانی كەسنەزان لە ڕۆژهەڵاتەوە بەسەر شاری هەولێر دەڕوانێت، درێژییەكەی 180مەترە، پانییەكەی 80 مەترە و بەرزییەكەشی 17 مەترە، توانای گلدانەوەی ملیۆنێك مەتر سێجا ئاوی هەیە.
بۆچی گرنگە: پۆندی زانکۆ جگە لەوەی سوودی گەشتیاری، کشتوکاڵی و بەراوکردنی ئاوی ژێرزەویی دەبێت، سیمایەکی جوانیش بە ناوچەکە دەبەخشێت و ڕێگەش لە لافاو دەگرێت.
بابەتە ستراتیژییەكە: پاراستنی سامانی ئاو یەکێکە لە ستراتیژەکانی حکومەت و ئەو پۆندەش یەکێکی دیکەیە لە دەیان پرۆژەی هاوشێوەی پۆند و بەنداوەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






