
چوونی هاووڵاتییان بۆ مزگەوتی ئەقسا، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل لە مانگی ڕەمەزاندا مەرج بۆ ئەو هاووڵاتییە فەلەستینییانە دادەنێت کە دەیانەوێت لەو مانگەدا سەردانی مزگەوتی ئەقسا بکەن و نوێژەکانیان لەو مزگەوتە بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، ئیسرائیل لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێگری لەو فەلەستینیانە دەکات کە لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان ئازادکراون بۆ چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا بەمەبەستی بەجێ گەیاندنی ئەرکە ئاینییەکان.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژانە سێ هەزار کارمەندی ئەمنی لە بازگەکانی بەرەو قودس و مزگەوتی ئەقسا جێگیر دەکات، تەنیا ڕێگە بە 10 هەزار فەڵەستینی دەدات بۆ چوونە ژوورەوەی مزگەوتەکە، ئەوانیش ئەو کەسانە دەبن کە تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵەیەوە.
ئەمەش بزانە: ساڵانە فەلەستینییەکان ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی توندی ئیسرائیل دەبنەوە کە لە مانگی ڕەمەزاندا چوونە ژوورەوەیان بۆ مزگەوتی ئەقسا سنووردار دەکات ئەمەش لەکاتێکدایە کە ناکۆکییەکانی ناوچەکە زیاتر دەبن.
باکگراوند: مزگەوتی ئەقسا دووەم مزگەوتە لە دوای مزگەوتی حەڕەمی مەککەوە دروستکراوە، ڕووبەری مزگەوتەکە 14 هەزار مەتر چوارگۆشەیە، پێگەیەکی تایبەتی بۆ موسڵمانانی جیهان هەیە تەنانەت بۆ ئایینەکانی تری وەکو ئایینی مەسیحی و ئایینی جوولەکەکان شوێنێکی گرنگە و بەوهۆیەشەوە چەندان داگیرکاری و کێشە و پشێوی تێدا دروستبووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامی هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






