
ئۆتۆمبێلی جەعفەر تورکی ، سەرکردەی دەستەی تەحریرولشام دوای بۆردوومانکردنی
ئاڤا نیوز
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلی سەرکردەیەکی دەستەی تەحریرولشام لە ڕۆژئاوای سووریای کردە ئامانج و ئەو سەرکردەیە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا هێرشە ئاسمانییەکانیان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بۆ بە ئامانجگرتنی شانە تیرۆریستییەکان چڕکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە پێدەچێت سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بێت، هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامداوە و ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگای نێوان شارۆچکەکانی کلی و کفتین لە لادێکانی باکووری ئیدلب کردە ئامانج.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی سەرچاوەیەکی ناوخۆیی سووریا، لە ئەنجامی ئەو هێرشە، جەعفەر تورکی کە بەڕەچەڵەک خەڵکی تورکیایە و لەڕیزی هێزەکانی تەحریرولشام کاری دەکرد، کوژرا.
ئەمەش بزانە: ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر جەعفەر تورکی لە چوارچێوەی ڕێکخراوی "حوراسولدین" ـی سەر بەڕێکخراوی "قاعیدە" کاری کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 50 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





